لە کرماشان ژنێکی خراپکار لە گەڕەکێک دانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  615 بینین

لە کرماشان ژنێکی خراپکار لە گەڕەکێک دانیشتبوو، لە دراوسێی، هەتیوێکیش هەبوو بازاری ژنەکەی کز کربوو. ڕۆژێک ژنەکە ئەچی پێی ئەڵێ: «ئەی قەرە ئەو کارە مەکە، لەو دنیا ڕای جواو وە زەحمەت کەفی». کوڕەش ئەڵێ: «خانم، تو خەمت ڕای خوت بوو، تو توای جواو دوو سوراخ دەی، من هەر یەی سووراخە».