شێخ بابا عەلی تەکیەیی لەبەر هەیوانی حوجر...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  758 بینین

شێخ بابا عەلی تەکیەیی لەبەر هەیوانی حوجرەکەی خۆیا لە مزگەوت کردبووی بە عادەت دائەنیشت، سوختەیەکی مناڵی موکریانی هاتبوو لەوێ دامەزرابوو، ئەم سوختەیە ئەبوایە خێرا خێرا لە حوجرەکەی خۆیانەوە بچوایە بۆ سەر حەوزەکە بۆ ئیستکان و قاپ و قاچاخ شتن. وە ئەبووایە بە بەردەمی بابا عەلییشدا تێپەڕ بووایە جوابی بدایەتەوە.

لە ئەنجاما وەڕەز بوو لەم هەموو سەلامە، ڕووی کردە فەقێیەکە و چاوێکی لێ زیت کردەوە وتی: ئەرێ باوکم! هیچ وا بزانی من سەلاموغلی تۆم لێرە دانیشتووم؟ بۆچ وازم لێ نایەنی؟ بەو ئیمام هەمزەیە جارێکیکە سەلام بکەی سەلامت تێ بەر ئەدەم.