شێخ بابا عەلی تەکیەیی ڕۆژێک لە حوجرەی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1355 بینین

شێخ بابا عەلی تەکیەیی ڕۆژێک لە حوجرەی فەقێیەکانا دائەنیشێ و دەرگاکە لە سەر خۆ پێوە ئەدا، فەقێیەکی سوختە لەو وەختەدا لە دەرەوە دێت و بە پەنجە تەقە ئەدا لە قاپیەکە، ئیتر نازانێ بابەعەلی لە ژوورەوەیە، بابا عەلی ئەڵێ: ئەوە کێیە؟ ئەڵێ: انا، بابا عليعەرەبی ئەڵێ: ئەی لە قنگی انا بەرم ئەنا چییە و کێیە؟ فەقێ لە گۆشەی قاپیەکەیەوە سەیر ئەکا ئەمە بابا عەلیە تف و ئیتر بۆی دەر ئەچێ و ئاوڕ ناداتەوە لە پاشا بە بابا عەلی ئەڵێن ئاخر قوربان ئەمە بۆ خۆت خراپ بوو ئەڵێ: وانییە «انا»م کرد بە ناو بۆ ئەو.