کابرایەکی زاخە یی هەبوو ڕۆژگار پاڵی پێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1 بینین

کابرایەکی «زاخە» یی هەبوو ڕۆژگار پاڵی پێوە نا بوو لەگەڵ ژنەکەیا ڕێیان ئەکەوێتە ئەو بازیانە، هەمەوەنتووشیان ئەبن ڕووتیان ئەکەنەوە، ژنەکە جوانکەلە ئەبێ یەکێ لە ڕێگرەکان پەلی ژنەکەی ئەگرێت و ئەیباتە کەنارێکەوە بۆ ئەوەی ئیشی خراپی لە گەڵا بکا مێردەکەی بەرەنگاری ئەبێ و نایەڵێ، کابرای ڕێگر قۆناغە تفەنگێک ئەماڵی بە شانی کابرادا و پەکی ئەخا و سواری ژنەکەی ئەبێ، کابرا لە گۆشەی چاوێکەوە سەیر ئەکا تا کابرا کوتێک ئەدا بە ژنەکەوە، ژنە چوار کوت ئەدا بە کابراوە! پاش ئیشی خێر کابرای ڕێگر ئەڕوا و بەرەڵایان ئەکا. ئەمجا مێردە بە ژنەکەی ئەڵێ: ئەوا ئیش بوو بە زۆرەملێ، من شانم شکاوە و هیچم پێ ناکرێ، تۆیش ئافرەتی و بە زۆر سوارت بوون، ئەمانەم هەموو قەبووڵە، بەڵام بۆچ تا کابرا کوتێکی ئەدا بە تۆوە تۆ چوار کوتت ئەدا بەوەوە؟ دیارە پێت خۆش بووە؟! ئەمجا بە بێ ڕەحمانە ژنەکە دا ئەگرێ.