شێخ فەتاح هەبوو پیاوێکی عەنتیکە و قسەقوت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  715 بینین

شێخ فەتاح هەبوو پیاوێکی عەنتیکە و قسەقوت بوو. ڕۆژێ ئەوا خەریکە دەمی ئەجۆڵێ شتێکی پێیە ئەیەوێ بە دزی منەوە بیخوا، وتم شێخ فەتاح ئەوە چی ئەخۆی؟ وتی: مێوژ. زۆری پێ نەچوو دیسان وتم: شێخ فەتاح ئەوە چی ئەخۆی؟ وتی: مێوژ. بە خوا هەندێک تری پێ چوو دیسانەوە پێم وتەوە شێخ فەتاح ئەوە چی ئەخۆی؟ ئینجا وتی: گوو ئەخۆم وازم لێ بێنە! ئیتر منیش وازم هێنا.