ئەنوەر بەگ گێڕایەوە وتی لە سەردەمی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  774 بینین

ئەنوەر بەگ گێڕایەوە وتی: لە سەردەمی «میجرسۆن» دا سولەیمانی حاجی ئاغا، قومیسەر بوو، لە پاشا وا دیار بوو مێجەر سۆن لێی توڕە ببوو قومیسەریەکەی لێ سەندبۆوە، پاش ماوەیەک بە هەر جۆر بوو گەڕابووەوە، بەڵام بەیەک دوو پلە کەمتر جاری یەکەم. ئەحمەدی عەزیزاغا و مستەفای حاجی بریماغا و هەندێکی تر لە دۆستەکانی ئەچنە ماڵەوە بۆ لای و پیرۆزبایی گەڕانەوەی لێ ئەکەن و پێشی ئەڵێن هیچ دڵتەنگ مەبە بەوە، کە بە کەمتر گەڕاویتەوە. گوایە دڵی ئەدەنەوە ئەویش ئەڵی: کوڕە نە وەختی خۆی و نە ئێستاش خۆ من بۆ لە دەست دەرچوونی مانگانە، دڵگران نەبووم و نیم، بەڵام دڵگرانیەکەم بۆ ئەوە بوو کە ئەحمەد و مەحموودەکەم لە دەست دەرچووبوو، وا ئێستا گەڕایەوە، ئەگینا مانگانەی خۆی شتێ وا نییە!