کابرایەک لەو گەڕوسە ئەچێتە لای ئاخونێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  766 بینین

کابرایەک لەو گەڕوسە ئەچێتە لای ئاخونێک لێی بپرسێ کوڕی کام پێغەمبەر بووە گورگ خواردوویەتی؟ ئەڵی: ئاخۆڕ! کچی کام ئەولیا بوو کە لە چاڵی سەنعان سەگەل خواردویانە؟! ئاخونیش ئەڵێ: نازانم کامیانت بۆ ڕاست کەمەوە؟! ئەڵێ: ئاخوڕ نیم ئاخونم، ئەولیا نەبوو ئەنبیا بوو، کچ نەبوو کوڕ بوو. چاڵ نەبوو بیر بوو، سەنعان نەبوو کەنعان بوو، سەگ نەبوو گورگ بوو.