مەلا سالحی کۆزە پانکە ئەچێتە سولەیمانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  879 بینین

مەلا سالحی کۆزە پانکە ئەچێتە سولەیمانی جۆتێ پێڵاوی ئەبێ ئەیباتە لای کابرایەکی پینەچی بۆی پینە بکا، پینەچییەکە لێ وەر ئەگرێ مەرکانەیەک دەساوی لە بەر دەما ئەبێ ئەیخاتە ناو دەساوەکەوە و پێ ئەڵێ سبەینێ وەرەوە بۆی. کابرا سبەینێ ئەچێتەوە سەیر ئەکا پێڵاو هەر لە مەرکانەدایە، دیسان کابرا ئەڵێ سبەینێ کابرای خاوەن پێڵاو ئیتر لە وزەیا نامێنێ، ئەڵی: برام من پێڵاوم بۆ هێناوی بۆ جووت بەقیە بکەیتەوە، خۆ بۆم نەهێناوی فێری گورگ مەلەوانی بکەی بۆم!