پیاوێک هەبوو لە سنە ئاسەی حەمەسەنی ناو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  875 بینین

پیاوێک هەبوو لە سنە «ئاسەی حەمەسەن»ی ناو بوو. ژنێک هەبوو هەر لەوێ خرتێ خانمی ناو بوو. ئاسەی حەمەسەن ژنی زۆر هێنا بوو، ڕۆژێک ئەچێ بۆ خوازبێنی خانم، بەڵام لە پێشتر یەکتریان نەناسیبوو. ئاسەی حەمەسەن بە خرتێ خانم ئەڵێ: من چۆن بزانم تۆ ئافرەتێکی چاک و بەسەروبەریت؟ خرتێ خانمیش ئەڵێ: ناو و ناوبانگی من دیارە، بچۆ لە جۆرا و قەتارچیان، لە ناو عەشرەتی مەنمی و گەڵباخی و سووردا پرسیار بکە هەموویان من ئەناسن. ئاسەی حەمەسەن ئەڵێ چۆن؟ ئەڵێ: لە گشتیانا شووم کردگە و گشتیانم تاقی کردگەسەوە! ئەڵێ: کە واسە خرتێ خانم تۆ گشت ڕۆژێ لنگت بە دەست پیاگێکەوە بووگە؟! خرتێ خانم ئەڵێ: ئەیەڕۆ ئاسەی حەمەسەن چۆن وا ئەیژی؟ من گشت ڕۆژێ پیاگێکم مەهار کردگە و هەوسارەکەی بە دەسمەوە بووگە!