مەلایەک هەبوو مەلا حەسەنی خیندیان پێی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  696 بینین

مەلایەک هەبوو مەلا حەسەنی خیندیان پێی ئەوت، هاتە لام وتی: گوێم زۆر گران بووە بە زەحمەت گوێم لە شت ئەبێ، گوێ گران بوونەکەم قەیناکا، بەڵام ئەوەم زۆر پێ ناخۆشە خەڵک پێم ئەڵێن ئەم لە بەر پیریە لەگەڵ ئەوەدا وا نییە، چونکە زۆر کەسی تر هەیە لە من پیرترە کە چی گوێیش هیچ گران نەبووە، ئەترسم ئەم قسەی ئەوانە کار بکاتە سەر فرمانەکەم و بەر تەقاویتم خەن! منیش پێم وت: گوێ مەدەرێ، گوێت لە هەموو شت ببێ تەنها ئەو قسەیە نەبێ کە پێت ئەڵێن لە بەر گوێت وای لێ هاتوە! وتی: باشە خوا دەوامت بدات!