حەسەن بەگی جاف بۆی گێڕامەوە وتی ئەحمەد...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  847 بینین

حەسەن بەگی جاف بۆی گێڕامەوە وتی: ئەحمەد بەگی پاشا سەر و سەودایەکی تەواوی هەبوو لەگەڵ خواردنەوەدا، مەلا کەریمی پۆلیس هەبوو لە هەڵەبجە ئەچێتە لای پێی ئەڵێ: میرم! بە خزمەتی پێغەمبەر (د. خ)، گەیشتم لە خەوا فەرمووی با ئەحمەد موختار عەرەق کەمتر بخواتەوە! ئەحمەد بەگیش ئەڵێ: دەسا وە اڵلە مەلا کەریم درۆ ئەکەی! مەلا کەریمیش ئەڵی چۆن میرم؟! ئەڵێ: عەرەق کەم و زۆری حەرامە، پێغەمبەر چۆن ئەفەرموێ کەمتر بخواتەوە؟! مەلا کەریم ئیتر هیچی پێ نامێنێ.