سۆفی پیرۆت هەبوو خەڵکی ئەو بەر کێوە بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  849 بینین

سۆفی پیرۆت هەبوو خەڵکی ئەو بەر کێوە بوو، نانەکەیان هەرزن بوو، لێیانی پرسی: چیتان هەبوو؟ وتی: کە چوومەوە دۆشاوی شوکێمان هەبوو، پیرە نانم تێوە ژەند کە بەرزم ئەکردەوە عاسمانە بچکۆلەی لێوە دیار بوو، کە ئەمخستە سەر زمانم ئەتووت خوڵای دەستی پێوە دەنێ. مەبەستی تەنکیی نانە هەرزنەکە بوو، ئەمیش خەریکە سەبیل تێ کردن بوو هەر ئەیوت: بەخوا خۆش بوو، پێیان وت چی خۆش بوو، ئەیوت لێم گەڕێن با سەبیلەکەم تێکەم، کە سەبیلەکەی تێ کرد و مژێکی لێ دا بەو جۆرەی وت کەوتمان.