مەحموود بەگی ڕەزا بەگی جاف لە کەلار فرە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1133 بینین

مەحموود بەگی ڕەزا بەگی جاف لە کەلار فرە قسە قووت و قسە نەستەق بوو. لەکۆڕێکا قسە لە گیانلەبەرەکانەوە ئەکراو، وتیان کیسەڵ زۆر ئەژی سێسەد ساڵ عومر ئەکا. مەحموود بەگ هەڵیدایە وتی: دە باشە ئێستا با بیهێنن بیکەن بە مەلا - بە «اقطاعی» بە تەعبیری ئێستا - ئەو وەختە بتوانێ سێ ساڵ بژێت.