کابرایەکی نژماری کەرێکی هەبوو بە لایەوە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
899 بینین
کابرایەکی نژماری کەرێکی هەبوو، بە لایەوە زۆر کەرێکی چاک و نایاب بوو، تەڵاقی خواردبوو کە پێ نەڵێ کەر بە ئێستر ناوی بەرێ. ڕۆژێک کەر لەو ملەی «ئەوێهەن» ەدا مان ئەکا و ناڕوا هەر چەند بە دار دێتە وێزەی هیچ کەڵکی نابێ و لە شوێنی خۆی ناجوڵێ. چاری نەمابوو ئەیوت: سەگی سەگ باب، ئەگەر لە بەر تەڵاقەکە نەبووایە ناوم ئەهێنایت، ئەگینا هەر هەویت.