مەلا حسینی مەلا قادری بیارە وتی ئا ئەم...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  674 بینین

مەلا حسینی مەلا قادری بیارە وتی:

ئا ئەم کوڕە هەیە هەر لە منداڵیەوە چەتوون بوو، حەزی لە دۆکوڵیو زۆر ئەکرد. پێی ئەکوتا بە زەویدا بۆ دۆکوڵیو، ئێمەش ئەوەندمان کردبوو لێی وەرز بووبووین، ڕۆژیک ئەوەندە گریا بۆی وتی: بابە با ڕۆژی چوارشەممە دۆکوڵیو بکەن. کەوتە ڕۆژی چوارشەممە دۆکوڵیو کرا و نرایە بەر دەستی، ئەمجا دیسان دەستی کردەوە بە گریان و جووتە وەشاندن! وتمان ئێستا چیت ئەوێ؟ وتی: ئەم دۆکوڵیوە ناخۆم تا سوێندم بۆ نەخۆن کە سبەینێش هەر دۆ کوڵیو ئەکەن.