کوێخا قادر هەبوو خەڵکی گڕاوی خۆشناو و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  832 بینین

کوێخا قادر هەبوو خەڵکی «گڕاو»ی خۆشناو و پیاوێکی زۆر زۆر ئیختیار بوو، ئەیوت: ئەگەر یەکێ بیەوێ لە کار و بارێکی دنیاییدا سەرکەوێ ئەبێ دوو شتی تێدا هەبێ: یەکەم ئەبێ چاکەی کەسێ لە بەرچاو نەبێ، دووەم ئەبێ تەمەنێکی زۆر درێژی هەبێ.