کابرایەک هەبوو لە هەڵەبجە ژنەکەی چووبووە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  653 بینین

کابرایەک هەبوو لە هەڵەبجە ژنەکەی چووبووە لای قازیەکەی هەڵەبجە شکاتی لێ کردبوو کە گوایە پیاو نەماوە نکاحەکەیان هەڵوەشێنیتەوە. قازی پیاوەکەی بانگ کرد و لە ڕووی ژنەکەدا لێی پرسی کە تۆ چی ئەڵێیت؟ کابراش «بلامانی» دەعباکەی ڕەپ کرد و خستیە دەستیەوە و وتی: «قوربان! جەنابی قازی هەموو شایەت و قسەیەکم ئەمەیە کە بە دەستمەوەیە و لە خزمەتتا ڕاوەستاوە». قازی وتی: «بەراستی شایەتی چاک و عادڵە، شەرع قەبووڵی ئەکا برۆ خوشکم دەعواکەت درۆیە، ئەوا شایەتەکەی وەکوو کەر ئەزەڕێنێ».