کابرایەک بێژنی هاری کردبوو بە هەر جۆر...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  777 بینین

کابرایەک بێژنی هاری کردبوو، بە هەر جۆر بوو بێوەژنێکیان بۆ ساز کرد و تۆزێ تەمێی بێوەژنەکەیان کرد. بەخوا بێوەژن بێ ئینسافانە تێی بەر بوو. کوڕە وای لێ هات لووتت بگرتایە گیانی دەر ئەچوو، هەستا ناچار ماڵەکەی بەجێ هێشت و ماڵە پوورێکی هەبوو چوو بۆ ئەوێ.

لە ڕێگادا تووشی کەرێک بوو، کەرە گەلێ لەم لاتتر بوو؛ چووە بن دەستیەوە و پێی وت: «ئەوە بۆ کوێ ئەچی؟ تۆیش ئەچی بۆ ماڵی پورت؟»