کابرایەک ویستی لەگەڵ ژنێکا ڕێکەوێ ئەم...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  825 بینین

کابرایەک ویستی لەگەڵ ژنێکا ڕێکەوێ، ئەم ئەیوت: بە چوار قۆشە و ئەو ئەیوت: بە دوو قۆشە، ئاخری بە سێ قۆشە ڕێککەوتن. لە وەختی ئیشا کابرا بە ژنەکەی وت: ئەری خۆشە؟ ژنەش وتی: ئا. ئینجا کابرا وتی:

«کە واتە بە تۆ خۆشە و بە من خۆشە
ئیتر ئەم قۆشە قۆشەی بۆ چییە؟»