جارێک کوڕوکاڵ کۆ ئەبنەوە لە سولەیمانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  747 بینین

جارێک کوڕوکاڵ کۆ ئەبنەوە لە سولەیمانی ئەڵێن: «با بچین بۆ لای ئەحەی کڕنوو، تۆزێک لەگەڵی ڕابوێرین.» ئەچن لەو دەشتی نزیکی کارێکی دایکی پاشایەدا، تووشی ئەبن. دەست ئەکەن بە قسەکردن لەگەڵیا، یەکێکیان ئەڵێ: «خاڵەحەمەد، با لەم شوێنەدا خانووێکت بۆ دروست کەین؛ بە شەوانیش تیایا کۆ ئەبینەوە گۆرەویبازی و شتی تێدا ئەکەین.» یەکێکی تر هەڵئەداتێ ئەڵێ: «ئەم شوێنەی بۆ ژووری دانیشتن، ئەمەیان من دروستی ئەکەم.» یەکێکی تر ئەڵێ: «بەرهەیوانەکەشی من دروستی ئەکەم.» یەکێکی تر ئەڵێ: «سەرنوورەکەشی لەسەر من.» بەم جۆرە هەر یەکە قسەیێک ئەکەن.

کتوپڕ یەکێک لەو ناوەدا تڕێک ئەکەنێ. خێرا خاڵەحه‌مەد هەڵئەداتێ ئەڵێ: «ئەم شوێنەشی بۆ شوێنی ئاودەستەکەی.» هەمووتان درۆ ئەکەن تەنها ئەم نەبێ [ڕاست] ئەکا».