فایەق بێکەس لە سولەیمانی فێرببوو بە کەس...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  519 بینین

فایەق بێکەس لە سولەیمانی فێرببوو بە «کەسپەر»ی عەرەقفرۆش، هەر ئەچوو عەرەقی لێ ئەسەند و ئەیوت: لە سەر حساب بینووسە، فلسی نەئەدایە. ڕۆژێک ئەچێ داوای قاپێ عەرەقی لی ئەکا و هەر لە دوکانەکەشیا دائەنیشێ بۆ خواردنەوەی. کەسپەڕیش قاپە عەرەقێکی زۆر تورشی بۆگەنی ناخۆشی بۆ دێنێ، چونکە ئەزانێ پارە نادا. فایەق هەمووی ئەخواتەوە و گوێ ناداتێ. لە کاتی هەستانا تەنها دوو دیناری پێ ئەبێ، دوو دینارەکە ئەدا بە کەسپەڕ، کەسپەڕ زۆر سەرسام ئەبێ، ئەڵێ کاک فایەق ئەمە گەلێکی زیادە لە نرخی قاپە عەرەقەکە. فایەقیش ئەڵێ من نرخی قاپە عەرەقەکە نادەم، نرخی ئەو وەستایەتیەی تۆ ئەدەم کە چۆن توانیوتە لە قنگێکی وا فراوانەوە بڕێتیە قاپێکی وا تەنگەوە.