عەلی ئوفێک شەوێک لە نادی ئەبێ سەرخۆش...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  428 بینین

عەلی ئوفێک شەوێک لە نادی ئەبێ، سەرخۆش ئەبێ و هەڵئەستێ و ئەچێتەوە بۆ ماڵەوە. لە ڕێگادا ئەکەوێ و ناتوانێ بڕوا، دەوریە تووشی ئەبن و نایناسن ئەڵێن هەستە با بچین بۆ پۆلیسخانە. ئەویش ئەڵێ دە جا ئەگەر من بمتوانیایە بە ڕێگادا بڕۆم ئەچوومەوە بۆ ماڵێ خۆم. پاشان ئەیناسن و ئەیبەنەوە بۆ ماڵی خۆیان.