کابرایەک هەبوو لەو موکریانە سەی عەزیزی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  389 بینین

کابرایەک هەبوو لەو موکریانە سەی عەزیزی ناو بوو، شێت بوو، لە پشیلە زۆر ئەترسا، ڕۆژێک کەروێشکێک ئەگرن و ئەیخەنە کۆشیەوە. ئەویش ئەڵێ کوڕە بەرم دەن پشیلە خواردمی. ئەڵێن کوڕە پشیلە نییە کەروێشکە. ئەویش ئەڵێ کوڕە هیزینە پشیلەیە، پێی ئەڵێن پشیلە گوێ کورتە و کلکی درێژە، کەروێشک گوێی درێژە و کلکی کورتە. سەی عەزیزیش ئەڵێ: «هیزینە کلکی کورت و گوێ درێژە، گوێ درێژ و کلکی کورت نییە، مادام چاوی شینە ئیشی خۆی هەر ئەکا و ئەمخوا».