جارێک یەکێ لە حافزەکانی مزگەوتی گەورەی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  409 بینین

جارێک یەکێ، لە حافزەکانی مزگەوتی گەورەی سولەیمانی ئەچێتە حەوزی وسل خانەکە مەلە ئەکا، خاڵە فڵانیش لەسەر حەوزەکە تارەت ئەگرێ. حافزەکە ئەچێتە ناو حەوزەکە چاوی نابینێ دەستی ئەکەوێ لە شتێکی نەرمی ئەستووری شلە پەتە، بانگ ئەکا خەڵکینە ئەمە منداڵێکە کەوتۆتە ناو ئەم حەوزە من لێم ون بوو بێن دەری بێنن. خاڵەش ئەڵێ: «بابم ئحم. هاوار مەکە ئەوە نالەتەکەی منە».