تینووم بوو لەگەڵ مام پیرداود دانیشتبووین...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  627 بینین

تینووم بوو لەگەڵ مام پیرداود دانیشتبووین لەبەر ئەوە ڕیشی سپی بوو حەزم نەکرد ڕاستەوڕاست بڵێم ئاوم بۆ بێنە. وتم بەخوا مام پیرداود ڕەنگبێ ئاوەکە سارد بێ. وت: ئا. وتم پیاو ئارەزووی ئاو خواردنەوە ئەکا. وتی: ئا. وتم ئەگەر پیاو تینووی بێ بڕواناکەم ئەگەر ئاو بخواتەوە سەرمای ببێ. وتی هم. وتم جا ئەگەر پیاو تینووی بوو چێ ئەکا؟ وتی ئاو ئەخواتەوە. ئێستە و ئەوسا ئاوی هەر بۆ نەهێنام، منیش وتم ئەگەر بەمجۆرە بە دەمیەوە بڕۆین تا ئێوارە لێ نابینەوە و وازم لێ هێنا.