کابرایەک هەبوو کوڕێک و ئاشێکی هەبوو بە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  452 بینین

کابرایەک هەبوو، کوڕێک و ئاشێکی هەبوو، بە کوڕەکەی وت ڕۆڵە ئەگەر ئەزانی شتی ترمان زۆرە، ئاشەکە بفرۆشە و ژنێکی پێ بێنە بۆ خۆت. کوڕەش چوو ئاشەکەی فرۆشت و بە پارەکەی ژنێکی هێنا، لە پاش ماوەیەک لات کەوتن هیچیان نەما. وتی تەماشا کە ئەوی ئارد ئەڕی فرۆشم بۆ ئەوەی گوو ئەڕێت.