پیاوێک هەبوو حاجی دەروێشی ناو بوو لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  516 بینین

پیاوێک هەبوو حاجی دەروێشی ناو بوو. لە کاتی خۆیا بووە بوو. ڕۆژگار پشتی تێ کرد. ڕۆژێک لە هەڵەبجە ئەچێتە دەرگای ماڵێک داوای شتێک ئەکا بیدەنێ، کابرای خاوەن ماڵ دێتە دەرەوە و پێی ئەڵێ: برا ژنەکانمان لە ماڵەوە نین. ئەویش ئەڵێ: کاکە برا من نەهاتووم خوازبێنی ژنتان لێ بکەم وە یا زەماوەند بکەم!، هاتووم داوای پاروێ نان ئەکەم، ئەمدەیتێ بمدەرێ نامدەیتێ خوات لەگەڵ.