کوڕێکی منداڵکار هەبوو لەو سەرە ئەحە زیر...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  447 بینین

کوڕێکی مناڵ هەبوو لەو سەرە، ئەحە زیرەکیان پێ ئەوت. ڕۆژێک لەگەڵ چەند کەسێکا چێشتێکی گەرمیان لەبەر دەما بوو ئەیانخوارد، ئەحە دەمی سووتا و دەستیکرد بە هاوار هاوار، وتیان ئەوە چیتە؟ وتی: چێشتەکە گەرمە و دەمم سووتا. وتیان: دە لێی گەڕێ تا سارد ئەبێتەوە. ئەویش پێی وتن: ئاخر ئێوە لێ ناگەڕێن.