ژنێک سکی پڕ بوو پاشان کچێکی هێنا زۆری...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  878 بینین

ژنێک سکی پڕ بوو، پاشان کچێکی هێنا، زۆری پێ ناخۆش بوو، کە کوڕ نەبوو. وتی: ئۆف بریا شتێک لەناو لنگیەوە بووایە، ئیتر من دڵم سوکنایی ئەهات. مامانەکە پێی وت: کچئ تۆ دۆعای عومر درێژی بۆ بکە، ئەگەر بمێنێ ئەوەندە شت لە ناو لنگیەوە ئەبینی بێزار ئەبێ.