کابرایەکی تەوێڵەیی جووتێ کڵاشی نایابی لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  511 بینین

کابرایەکی تەوێڵەیی جووتێ کڵاشی نایابی لە پێ دابوو. چووبووە سولەیمانی، لەوێ چووە مزگەوتێک بە کڵاشەکانیەوە دەستیکرد بە نوێژ کردن، کابرایەک دڵی پیس کرد لە کڵاشەکانی و پێی وت برا بە کڵاشەوە نوێژ نابێ. کابرای تەوێڵەیی تێگەیشت کە مەسەلە لە چی دایە، وتی: برا ئەگەر نوێژ نەبێ خۆ کڵاش هەیە.