ئەحەی کڕنوو لەو شارەزوورە خۆی کردبۆوە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  773 بینین

ئەحەی کڕنوو لەو شارەزوورە خۆی کردبۆوە بە حەکیم. پیرێژنێک چووە لای وتی: حەکیم گیان! من خواردنم بۆ هەزم ناکرێ و لەسەر دڵما ئەوەستێ، چارم چییە؟ ئەویش وتی: « ئەو خواردنە بخۆی کە بۆت هەزم ئەکرێ و لەسەر دڵتا ناوەستێ».