بەکراغای مەنگوڕ هەبوو چەتیوێک لە ماڵیان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  511 بینین

بەکراغای مەنگوڕ هەبوو، چەتیوێک لە ماڵیانا ئەبێ مارەی ئەکا و لەم چەتیوە کوڕێکی ئەبێ، ڕۆژێک لە کوڕەکە تووڕە ئەبێ و ئەڵێ: بەچکە کارەکەر. کوڕەکەش پێی ئەڵێ: «بابە دایکم خانزادەتر بووە، بە ئاغا نەبێ ڕازی نەبووە».