خەڵکی مستەفای میروەیس هەبوو جارێک گایەکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  518 بینین

خلکی مستەفای میروەیس هەبوو، جارێک گایەکی باری پێ ئەبێ، ئەچێتە سولەیمانی ئەگاتە بەر مزگەوتی مەلا مەحمووی نیزامی، کاتی نوێژی عەسر ئەبێ، گایەکە لە دەرەوە بەجێ دێڵێ و خۆی ئەچێتە مزگەوتەکەوە بۆ نوێژ. کە دێتە دەرەوە سەیر ئەکا ئەوا منداڵێکی حەلوافرۆش تەبەقە حەلواکەی لەوملاوە داناوە و سواری گایەکە بووە و بەو ناوەدا ئەیڕەتێنێ، پێی ئەڵێ ڕۆڵە ئەوە بۆ چ سواری ئەو گایە بوویت و وای لێ ئەکەی؟ ئەڵێ: وەڵڵا مامە لە ترسی ئەوە نەوەک بڕوا و لە دەست بچێ. ئەڵێ: وەڵڵا ئەگەر بڕۆشتایە باشتر بوو بە لامەوە کە تۆ وای ئەڕەتێنی. ئەڵێ: «مامە کە واتە وا بزانە ڕۆیشتووە، بیدە من و منیش شوکرت ئەکەم. شوکرەکەی منت بۆ ئەمێنێتەوە».