لە شەڕی پێشوودا بە هۆی شەڕی ئەرمەنەکان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  545 بینین

لە شەڕی پێشوودا بە هۆی شەڕی ئەرمەنەکان لەو سەرەوە سەرەوخوار بوونەوە، گەیشتبوونە مەراغە. کابرایەکی گەڕووسیش ڕۆژگار خستبوویە ئەوێ. ئەم کابرایە لەوێ غەریب و بێکەس بوو، خستبوویانە شوێنێ کە ئەمە لەو کەسانەیە کە دایکی خۆیان ئەگێن و سەرەتا مەجووس بوون. کابراش لەبەر بێکەسی نەیئەتوانی هیچ دەنگ بکا. ڕۆژێک یەکێ لەو ئەرمەنیانە بە سووکیەوە پێی ئەڵێ: «ئەرێ برا ئەوە ئێوە لە کەیەوە وازتان لە گاینی دایکی خۆتان هێناوە؟» ئەویش ئەڵێ: «وەڵڵا برا لەو ڕۆژەوە کە ئێوە ئەڵێن دایک ئەزێت و خوا دێنێت».