شێخ ڕەزا جارێک تووشی ژنێک ئەبێ لە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
795 بینین
شێخ ڕەزا جارێک تووشی ژنێک ئەبێ لە سولەیمانی زۆر بە لەنجە و نازەوە ئەڕوا. پێی ئەڵێ ئا بووکێ وەرە تۆزێ پێکەوە بنووین، بزانم تۆ خۆشتری یا ژنەکەی من؟ ژنەش بەبێ پشوو ئەڵێ: «یا شێخ ئەمەی پێ ناوێ ئەم پرسیارە لە مێردەکەم بکە، ئەو لەگەڵ منیش نوستووە و لەگەڵ ژنەکەی تۆش نوستووە». شێخ ئەڵێ: «خوا بتانگرێ خەڵکی سولەیمانی».