مەولوو هەبوو خەڵکی سنە بوو ژنێکی هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  566 بینین

مەولوو هەبوو، خەڵکی سنە بوو، ژنێکی هەبوو، ڕۆژی کوڵابوو بە دەست ئەم ژنەیەوە، قسەی زۆری پێ ئەوت. ڕۆژێک ژنەکەی پێی ئەڵێ: «لاچۆ بڕۆ بێفەڕەی گون بۆگەنە!». ئەویش ئەڵێ: «حەنیفە خانم چۆن بۆگەن نابێو ئەمە چل ساڵە دەرکەوانی دوابڕاوەکەتە». ئیتر ببڕای ببڕ حەنیفە خانم دوای ئەوە قسەی لە دەم دەرناچێ.