سەعید ئەفەنی ساڵح ئەفەندی ساڵی تەومینەکە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  793 بینین

سەعید ئەفەنی ساڵح ئەفەندی ساڵی تەومینەکە لە تەومین بوو، کابرایەکی جاف ئەچێ بۆ شەکر و چا، کەرەکێک لە بەریا ئەبێ و بەر قاپیەکەی پێ ئەگرێ، بەم جۆرە گەلێ هاتوچۆ ئەکا، سەعید ئەفەنی پێی ئەڵێ: لاچوو کابرا! ئەڵێی کورتانیت هەر لێرە کەوتووی. کابراش ئەڵێ: «قوربان بێژم چی، ئەڵێی بۆ تۆ دروست کریاگم».