کوڕێکی هەولێری بە کوڕێکی سولەیمانی وت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  622 بینین

کوڕێکی هەولێری بە کوڕێکی سولەیمانی وت: «ئەوە لۆ چی بە ڕۆن ئەڵێن ڕوون و بە ڕوون ئەڵێن ڕۆن؟». کوڕە سولەیمانییەکەش وتی: «ئەی بۆ چی ئێوە بە ڕوون ئەڵێن ڕۆن و بە ڕۆن ئەڵێن ڕوون؟» ڕۆن «ڕوونە». ڕوون واتە خەست نییە.