مەلا قادری کەرکووک مودیری وەقف ئەبێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  863 بینین

مەلا قادری کەرکووک مدیری وەقف ئەبێ، کابرایەکی زلەی جاف ئیشی وەقفی ئەبێ و ئەچێتە لای. ئەویش هەر دەری ئەکا، ئەمیش هەر واز ناهێنێ. لە ئاخرا مەلا قادر تووڕە ئەبێ و پێی ئەڵێ: کابرا بچۆ بەو لاوە ئەڵێی ورچی، پیاو ئەترسێنی.

ئەویش ئەڵێ: «قوربان من پەنجا ورچی وەک تۆم دیگە نەترسیاگم».