ئەی دڵ لە داخی ئەو مەهە بتلێ بە دەردەوە
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
779 بینین
ئەی دڵ لە داخی ئەو مەهە بتلێ بە دەردەوە
بڕژێنە ئەشکی گەرم بە دەم ئاهی سەردەوە
دەرچوو بە داخی عەشقەوە ڕۆحی ڕەوانیان
فەرهاد بە بێستوونەوە، مەجنوون بە هەردەوە
گەر وەسفی گەنجی ڕوویی ببێ جارێ باخەوان
وێران ئەکا چەمەن بە هەموو دار و بەردەوە
شۆرێ بە یادی لێوی بڵێ ئەی حەمەی عەلۆناوی تایبەت
ئەمما بە شیعری مونتەخەب و بەیتی فەردەوە
بێخودناسناوی ئەدەبی لەباتی سورمە لەسەر چاوی دائەنێ
ناڵی وڵاخی ئەو بە هەموو تۆز و گەردەوە