کابرایەکی پاوەیی لە ئەستەمووڵ بە ڕیشێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  517 بینین

کابرایەکی پاوەیی لە ئەستەمووڵ بە ڕیشێکی پانی ڕیکوپێکی شانەکراو و بە مێزەرێکی خڕی زلی لەدەق دراوەوە. بە عەبایەکی شان سوورمەوە تووشی والی زادەیەک ئەبێت، کڕنووشی بۆ ئەبا و زۆر بە ئەدەب و ئیحترامەوە داوای شتێکی لێ ئەکا. والی زادەکەش ئەڵێ: «ئەفەندەم تۆ بەم لاوی و بە شەوکەتی و هەڕەتی جوانیتەوە لام بچیت فرمانێ بکەی بۆ خۆت باشترە لەم حاڵەت». کابرای پاوەییش هیچ خۆی تێک نەدا و بە ئیحترامی گەلێک لە هەوەڵ جار زیاتر ڕووی تێ ئەکاتەوە و پێی ئەڵێ: «بەگ من هاتووم داوای خێر و دراوێکت لێ ئەکەم، داوای فەلسەفە و ئامۆژگاریت لێ ناکەم». بەگ ئەفەندی ناچار ئەبێ دەست ئەبا و شتی ئەداتێ.