لە کرماشان کابرایەک خەریکی دەرۆزەکردن...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  544 بینین

لە کرماشان کابرایەک خەریکی دەرۆزەکردن ئەبی، ئەچێتە بەر دەروازەی کۆشکێکی گەورە، کە ئەم کۆشکە هی پیاوێکی دەوڵەمەندی پاوەیی ئەبێ - تەقە ئەدا لە دەروازەکە و دێن بە دەمیەوە و پێی ئەڵێن چیت ئەوێ؟ ئەڵێ: ئاغا خۆیم ئەوێ. خەبەر بە ئاغا ئەدەن کە پیاوێک لە بەردەرگا داوات ئەکا. ئەویش لە سەرەوە دێتە خوارەوە بۆ لای کابرا و ئەڵێ چیت ئەوێ؟ کابراش ئەڵێ: «لە ڕێگەی خودا شتێکم بدەرێ». ئاغاش پەلی ئەگرێ و ئەڵێ فەرموو، ئەیباتە سەر کۆشکەکە و لەوێ پێی ئەڵێ: «خوا بتداتێ».