پیاوێکم لا بوو مام پیرداود مان پێ ئەوت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  668 بینین

پیاوێکم لا بوو «مام پیرداود» مان پێئەوت، لە هەموو ڕوویەکەوە بە ڕاستی پیاوێکی سادە و ئەرامەندە بوو. ڕۆژێک لە قەوسی پایزا دانیشتبووین باسی ڕۆژ کورتی ئەکری کە چۆن هیچی نەماوە بە جارێ کورت بوەتەوە، هەر یەکە لەم ڕووەوە قسەیەکی ئەکرد. وتم: ها، مام پیرداود تۆ چی ئەڵێی؟ وتی: قوربان چی برێم؟ من هەر ئەوەندە ئەزانم هەر دەبێتە شەو ڕۆژ دادێت. بەڕاستی من وا چووە دڵمەوە، کە کەم وەسفی وا کورتی پڕ مەعنا کراوە.