بارام بەگی ئەحمەد بەگی جاف وتی چوومە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  851 بینین

بارام بەگی ئەحمەد بەگی جاف وتی چوومە سنە چومە لای ئایەتوڵڵا. سەیرم کرد پشیلەیەکی تیسکنی زۆر جوانی کەللەزلی لە لا بوو بە ئەندازەی دوو پشیلە هەبوو، لە بەردەمیا هەڵتوتابوو بە بست لێی جودا نەئەبووەوە، وتی: قوربان من پشیلەی وا گەورە و کەللەزلم نەدیوە. ئەویش وتی: «بەڵێ بارام بەگ کتکی ئایەتوڵڵا ئەشێ ئایەتوڵڵای کتک گەل بێ».