کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی عەبە شێت...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
965 بینین
کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی «عەبە شێت» یان پێئەوت. شێخ عومەری قەرەداغی -کە بە «ئێبنولقەرەداغی» بە ناوبانگ بوو- هەموو جار پێی ئەوت: «عەبە شێت دوعای خێرم بۆ بکە». ئەویش ئەیوت: «یا شێخ هەروەخت باست بکەن ئەکەویتەوە بیرم».