کابرایەک هەبوو لە کۆیە کەریمە مگۆجیان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  916 بینین

کابرایەک هەبوو لە «کۆیە»(کۆی سەنجەق) کەریمە گەوجیان پێئەوت، ئەم کەریمە گەوجە، کوڕی حاجی مەلا ئەمینی کۆیی بوو، خەڵک و خوا سەریان ئەخستە سەری ئەیانوت کەریمە گەوج، دنیا کێ ئەیخوا؟ ئەیوت: «کێ ئەیخوا! زمان لووسان، تاسولووسان، بێنامووسان».