ئەحەی جاو هەبوو لو سولەیمانی پیاوێکی...
«ئەحەی جاو» هەبوو لو سولەیمانی، پیاوێکی فەقیرۆکە و دەنگ باریکێک بوو، حەڵوای لە ناو تەبەقا ئەگێڕا و ئەیفرۆشت، هیچ عەزیەتی خۆیشی نەئەدا، بە شێنەیی و لەسەر خۆ ئەچوو بە ڕێگەدا و لەژێر لێوەوە بانگی ئەکرد «حەڵوای نایاب». ڕۆژێ پیاوێکی خەڵکی ئەو دەشتی دزەییە ڕێی ئەکەوێتە سولەیمانی سواری ئەسپێک ئەبێ و بە تەنیشت ئەحەی جاوا تێئەپەڕێ، ئەحەی جاویش لەسەر کۆڵانێکا دانیشتووە، لەبەر خۆیەوە حەڵوا ئەفرۆشێ. کابرای دزەیی هەر بە سەر ئەسپەکەوە بانگی لێ ئەکا کە بایی نیو ڕوپیە حەڵوای بداتێ. ئەحەش وردە وردە لەسەر خۆی ئەبزوێتەوە و هەر خنە خن ئەکا. کابرا ئەڵێ: «کورە! ڕابە، ڕابە». ئەحەی جاو لەمە تووڕە ئەبێ، چونکە بە شێوەی سولەیمانی «ڕابە» ناوە بۆ «ڕابعە». لای وایە ئەمە بەو ناوەوە گاڵتەی پێئەکا، پێی ئەڵێ: «کوڕە خۆت ڕابە، دایکت ڕابە، باوکت ڕابە». پاشان ئەحەی جاو تێئەگەیەنن کە ئەمە مەبەستی ئەوە نییە، مەبەستی ئەوەیە کە یانێ زووکە. ئەحەش لەبەر خۆیەوە ئەڵێ: «جا بۆ ناڵێ خێراکە»