کابرایەکی ئەو خۆشناوە بارێ گۆزە و دیزە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
841 بینین
کابرایەکی ئەو خۆشناوە بارێ گۆزە و دیزە بار ئەکا و ئەیهێنێ بۆ هەولێر، لە قەراخ شار کابرایەکی باجگیری تووش ئەبێ و دارێک بە هەموو هێزی خۆی ئەدا بە لای بارەکەدا، نیوەی ئەشکێنێ و ئەڵێ: «ئەم بارەت چییە؟» کابرای خۆشناویش ئەڵێ: «ئەگەر دارێکی تری پیا کێشێ هیچ».