مجەوەرێک لە دێلێژە هەبوو مام ڕەسووڵی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  828 بینین

مجەوەرێک لە «دێلێژە» هەبوو «مام ڕەسووڵ»ی ناو بوو، شەوێک لە مزگەوت مەولوودی کرابوو هەموو دێلێژەیی کۆ ببوونەوە. گەورە و بچووک هەرکەس هەڵئەستا ئەیوت: توخوا مام ڕەسووڵ ڕحمەت لە باوکت تۆزێ ئاوم بدەرێ مام ڕەسووڵ ئەوەندە هەستا و دانیشتبووە و بەجارێ پەکی کەوتبوو. ئەمجا هەرکەس بیوتایە مام ڕەسووڵ ڕەحمەت لە باوکت تۆزێ ئاوم بدەرێ ئەیوت: «لەعنەت لە باوکم و ئاوت نادەمێ».