شێخ مستەفای قەرەداغی لە موتەسەڕیفی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
822 بینین
شێخ مستەفای قەرەداغی لە متسەڕیفی کەوتبوو، خەریکی محامات بوو. ڕۆژێک لە بەغدا لە کۆڕێکا دەردەدڵ ئەکا لە ئیشی حوکمەت کە ناڕوا. «مەلا حەوێزئاغای کۆیی» ش ئەو سەردەمە نائب بوو، لە کۆڕەکەدا بوو، ڕوو ئەکاتە شێخ مستەفا ئەڵێ: «ئاخر قوربان ئەو سەردەمە کە جەنابت «موتەسەڕف» بوویت لە هەولێر، ئێمەش هەر وامان ئەوت کەچی تۆ ئەتگرتین و لە بەندیخانەت توند ئەکردین». شێخ مستەفاش ئەڵێ: «ئێستا ئەزانم کە ئەو وەختە ئێوە ڕاستتان ئەکرد».